کەشناسی : پلەكانی گەرما لە كوردستان روو لە بەرزبوونەوە دەكەن
پلەكانی گەرما لە كوردستان دەستیان بە بەرزبوونەوە كردووە و بەپێی دواین پێشبینییەكانی كەشوهەوا، لە یەك رۆژی جەژنی قوربانی دەگاتە بەرزترین ئاست، بەڵام لە سێیەم رۆژی جەژن بە رێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن.
بەپێی دواین پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان لە 48 سەعاتی داهاتوو بەرز دەبنەوە و سەرچاوەیەكی جیهانیی كەشوهەواش، پلەكانی گەرما لە رۆژانی جەژنی پێشبینی كردووە.
لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش بۆ سبەی یەكشەم بەراورد بە ئەمڕۆ شەموو یەك تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.