كۆبوونەوەی بارزانی و ئەردۆگان كۆتایی هات

خواكوڕك

كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مسعود بارزانی و سەرۆككۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆگان كۆتایی هات”.

دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوودر بارزانی ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە تورکیا و لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورک لە لایەن بەرپرسانی تورکیا پێشوازی لێ کرا، ئەمڕۆ ئێوارە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان کۆبووەوە. وا بڕیاریشە سبەینێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا کۆ ببێتەوە لە ئەنقەرە.

ئاژانسی ئەنادۆلیش ئاشكرا دەكات كە کۆبوونەوەی نێوان سەرکكۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆتایی هات، کۆبوونەوەکە کە لە کۆشکی مابەین بەڕێوەچوو، ماوەی یەک کاتژمێری خایاند.

Back to top button