سێرگی لاڤرۆڤ: ئەمەریکا لە ئەفغانستان شکستیهێناوە

وەزیرى دەرەوەى روسیا، نیگەرانى وڵاتەکەى پیشاندەدات لە تێکچونى رەوشى ئەفغانستان، جەختیش دەکاتەوە لە شکستهێنانى ئەمەریکا لەو وڵاتە.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: ئەفغانستان هەنگاو بەرەو خراپتر دەنێت، تیرۆر و بڵاوبونەوەى زیاترى قاچاخچێتى بە مادەەى هۆشبەر هەڕەشەى گەورەن لەسەر داهاتوى ئەو وڵاتە.

وتیشى: هەرچەندە ئەمەریکا دەیەوێت وێنایەکى ئەرێنى بەبەر کشانەوەى هێزەکانیاندا بکات، بەڵام ئەمەریکا لە ئەفغانستان شکستى هێناوە و هەموو کەسیش ئەوە دەزانێت.

Back to top button