یه‌كه‌م بڕیار له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌رباره‌ی هاوسه‌رۆكان ده‌رچوو
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەموو دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆکی لە لاهور جەنگی وەردەگرێتەوە و دەدرێتە بافڵ تاڵەبانی و بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.
بڕیارەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خاڵی یەکەمی کۆنووسی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسییە کە لە رۆژی 15ی ته‌مموزی 2021، لەبارەی کێشەی هاوسەرۆکانەوە بەڕێوەچوو و رایدەگەیه‌نێت، کە لەلایەن سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی پەسندکراوە و لاهور هیچ دەسەڵاتێکی نامێنێت.