خانهنشينى ههرێم : دواى جهژن چاكسازى له ناوى 430 ئهندام پهرلهمان دهكرێت
بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینیی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، تا دوای جەژنی قوربانی پێویستە سەرجەم پلە باڵاكان ئەو فۆڕمەی كە بەسەریاندا دابەش كراوە، بیگەڕێننەوە، ئەگەرنا رێكاریان بەرامبەر دەگرێتە بەر و مووچەیان رادەگیرێت تا فۆڕمەكە دەگەڕێننەوە.
سەباح موخلیس، گوتی، لە ئێستادا لە پلە باڵاكان تەنھا ئەندام پەرلەمانەكان ماون چاكسازییان تێدا بكرێت، كە ژمارەیان ٤٣٠ ئەندامە و بڕیارە دوای جەژن دەست بە چاكسازی لە ناوی ئەوانیشدا بكرێت.
موخلیس گوتیشی: “بۆ دیاریكردنی ئەو كەسانەی بە پلە باڵا خانەنشین بوونە، فۆرمێكمان دابەش كردووە تا بزانین كێ بە فیعلی پلە باڵا بووە و خانەنشین بووە و كێش كەموكوڕیی ھەیە و كێ نایاساییە، كە لە رێگەی ئەو فۆڕمەوە ھەموو وردەكارییەكانمان بۆ ئاشكرا دەبێت”.
ناوبراو باسی لەوەش كرد: “تا ئێستا نزیكەی ھەزار فۆڕممان بۆ گەڕاوەتەوە و بەشێكیشی ماون و پێویستە تاوەكو دوای جەژن ئەوانیش بیگەڕێننەوە، ئەگەرنا رێكاریان بەرامبەر دەگرینە بەر وەكو راگرتنی مووچە تا فۆڕمەكە دەگەڕێننەوە، چونكە پێویست بوو پێش جەژن فۆڕمەكە بگەڕێننەوە”.
بهرێوهبهرى ئامارى خانهنشينيى ههرێمى كوردستان كه بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان قسهى كردووه گوتووشيهتى: “چاكسازی لە بەڕێوەبەری گشتی و راوێژكار و وەزیر و بریكارەكاندا كراوە، بەڵام لەو فۆڕمەدا دیار دەبێت بۆ نموونە كێ وەزیر بووە و چەند خزمەتی ھەبووە و بە فیعلی وەزیر بووە یان نایاسایی بووە، ئەوانەمان ھەموو بۆ جیا دەكاتەوە، بۆیە ئەو فۆڕمە ھەموو خاڵێكی تێدایە و بۆ ئێمە گرنگە و دیاری دەكات كە كێ بە فیعلی خانەنشینی پلە باڵایە و كێش نایاساییە”.