سه‌ربه‌ست له‌زگين: ھێزەكانمان ئامادەن بۆ پێكھێنانی دوو لیوا ھاوبەشەكەى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا

بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات: بەرەو پێشچوون لە نێوان ھەولێرو بەغدا باش ھەیە بەڵام گفتوگۆ لەسەر پرچەككردن، مووچە و پەیكەربەندی دوو لیواکە ماوە.

سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا بە رۆژنامەنووسانی گوت: تیرۆریستانی داعش لە كەركووک، خانەقین، دیالە، سەلاحەددین، ئەنبار و رۆژئاوای موسڵ تا دێت کردە تیرۆریستییەکانی زیاتر دەكات بۆيه‌ ھاوپەیمانان، ھەرێمی كوردستان و عێراقیش گەشتونەتە ئەو باوەڕەی جوڵەکانی داعش مەترسییان دروست کردووەتەوە و رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییەش، پێوستیی بە ھەماھەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەیە“.

بریکاری وەزارەتی پێشمه‌رگه‌، راشیگەیاند: بەرەو پێشچوون لە نێوان ھەولێرو بەغدا باش ھەیە بەڵام گفتوگۆ لەسەر پرچەككردن، مووچە و پەیكەربەندی دوو لیواکە ماوە، “

سه‌ربه‌ست له‌زگين باسى له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌وان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو ھێزانەی بۆ ئەو دوو لیوا دیاری کراون، ئامادە کردووە“.

 

Back to top button