روونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن له‌ روونكردنه‌وه‌يه‌كدا ده‌لێ : لە ئێستادا هیچ بریارێك نەدراوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی كۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی.

دیلان رواندزی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند:” بریار وایە لەدوای جەژنی قوربان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن كۆبوونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام بدەن تیایدا بە پێی یاسا و رێنماییەكان بریاری گونجاو دەدرێت بۆ ئەم پرسە .

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن : “لە ئێستادا پێویستە شوفێرە بەرێزەكان كات بەفیڕۆ نەدەن و سەردانی بنكەكانی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسی بكەن بۆ ڕایی كردنی كارەكانیان.”

 

Back to top button