لە رێگای نێوان باشیک – زێلکان بۆمبێک بە ھێزەکانی تورکیادا تەقیەوە

لەسەر رێگای نێوان باشیک – زیلکان بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی تورکیادا تەقییەوە و قائیمقامی شێخانیش زانیاری لەمبارەیەوە دەخاتە روو.

سه‌ردار یه‌حیا، قائیمقامی قه‌زای شێخان رایگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە 17ی7ی2021، لە دەقەری زیلکان سەر بە قەزای شێخان، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی هێزەکانی تورکیادا تەقیەوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی تورکیا بریندار بوونە.

گوتیشی: “ئەو بۆمبە لەسەر رێگای نێوان باشیک – زیلکان دانراوەتەوە و تێیدا ئۆتۆمبێلێکێ سەربازی تورکیا کە دوو سەربازی تێدابووە کراوەتە ئامانج و هەردوو سەربازەکەش برینداربوونە و لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

 

س: باسنيوز

Back to top button