وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرى و لاوان داوايه‌ك ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياند ده‌كات

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاگادارييه‌ك ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياند له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و داوايان لێ ده‌كات : خۆيان بەدووربگرن لە ھەواڵی ناڕاست و بەپەلەی نادروست، کە سەرچاوەکەی نادیار و شاراوە بێت،

له‌ راگه‌يێندراوێكدا كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه‌، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند :” سە بارەت بەم بارودۆخە سیاسییەی لە عێراق و کوردستان دەگوزەرێت، داواتان لێ دەکەین خۆتان بەدووربگرن لە ھەواڵی ناڕاست و بەپەلەی نادروست، کە سەرچاوەکەی نادیار و شاراوە بێت، ”

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ى وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها هاتووه‌:” پێوستە ھەموو لایەک پابەندبن بە ئاکار و موڕاڵی پیشەییانەی کاری ڕاگەیاندن، چونکە داڕشتن و بلاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست خزمەت بە دۆزی گەلەکەمان ناکات و لە ئامانجی راستەقینە دوورمان دەخاتەوە،”

له‌ كۆتايى راگه‌يێندراوه‌كه‌ش وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرى ده‌لێ :” داوا دەکەین ھەموولایەک بەرپرسیارانە مامەلە لەگەڵ ڕووداو و پێشھاتەکان بکەن و ھەواڵی بێ بنەما و ناڕاست بلاونەکەنەوە .

Back to top button