بزانه‌ له‌ رۆژانى جه‌ژنى قوربانى پيرۆز پله‌ى گه‌رماى شاره‌كه‌ت چه‌نده‌ !

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبينى خۆى بۆ پله‌ى گه‌رماى رۆژانى جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ ئاشكرا كرد و رايگه‌ياند:”له‌رۆژانى جه‌ژنى قوربانى پيرۆز پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌  .

،

له‌ راگه‌يێندراوێكدا كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه‌،بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رايگه‌ياند :”له‌رۆژانى جه‌ژنى قورباني پيرۆزپله‌كاني گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌ و رۆژى دووشەممە 19-07-2021 کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى گه‌رمى ساڵانە لەسەر هەرێمى کوردستان زیاتر دەبێت ، کە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى زیاترى پلەکانی گەرما لەرۆژانى سێ شەممە و چوارشەممە دەگاته بەرزترین پلە . ، ”

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ى بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها هاتووه‌:”ئێوارەى رۆژى چوارشەممە خێرایی با چاڵاک دەبێت و ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزو خۆلێکی سوک هەیە .،”

له‌ كۆتايى راگه‌يێندراوه‌كه‌ش كه‌شناسى هه‌رێم ده‌لێ :”لەسنتەرى شارى هەولێر لەنێوان 46 – 48 پلە دەبێت و،لەسەنتەرى شاره‌كاني سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە 44 – 46 پلە دەبێت ، لەشارى کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان 47 – 51 پلە دەبێت”  .

Back to top button