وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده فەرمانێكی وەزاری لەبارەی تاقیكردنەوەگشتيه‌كانی 12 ی ئامادەیی دەركرد
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند بريارێكى تايبه‌ت به كاتى به‌رێوه‌چوونى ئه‌زموونه‌گشتيه‌كانى پۆليى 12 ى ئاماده‌يى ده‌ركرد و رايگه‌ياند : رێگە نادرێت دەزگاکانى راگەیاندن روماڵى هۆڵى تاقیکردنەوە گشتییەکانى پۆڵى (12)ى ئامادەى بکەن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 17-7-2021، لە فەرمانێكی وەزاری كە واژۆی ئالان حەمەسەعیدی وەزیری پەروەردەی لەسەرە و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه تێدا هاتووه : بەمەبەستی دابینكردنی كەشێكی تەندروست و ئارام، باش بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیكردنەوە گشتیەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی به هه‌موو به‌شه‌كانيه‌وه بریاردرا ڕێگا بە سەردان و بەسەركردنەوەی ناو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە رێگه‌پێدراو نه‌بێت و هه‌روه‌ها سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری هۆڵ و یاریدەدەرو مامۆستایانی چاو‌دێر، ڕێگایان پێ‌نادرێت مۆبایل ببەنە ناو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش میدیا‌و دەزگاكانى ڕاگەیاندنیش رێگايان پێ‌نادرێت ڕووماڵی ناو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بكه‌ن ته‌نها ده‌توانن لێدوانى ميديايى له به‌رێوه‌به‌رى ناوه‌ندى تاقيكردنه‌وه وه‌ربگرن له ده‌ره‌وه‌ى هۆڵى تاقيكردنه‌وه‌كان.