بەشێکی تر لە هاوکاری لۆجستی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاشكراى ده‌كات : بەشێکی تر لە هاوکاری لۆجستی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌مرۆ شه‌ممه وەزارەتی پێشمەرگە رايگه‌ياند:رۆژی 15/7/2021، بە سەرپەرشتی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەشێکی تر لە هاوکاریەکانی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە، کە پێکهاتوون لە کەلوپەل و کەرەستەی لۆجستیی سەربازی.
له راگه‌ێندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها هاتووه :” ئەم هاوکاریانە لە چوارچێوەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانە دێت، کە وڵاتانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش بۆ هێزەکانی پێشمەرگەیان دابین کردووە.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌شلێت:” وا بریارە، ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان بەردەوام بن، تاوەکو تەواوی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەک بکرێن بە کەرەستەو کەلوپەلی نوێی سەربازی سەردەمیانە.
شایانی باسە ئەم پڕۆگرامی هاوکاری و پڕچەککردنەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ساڵی 2014 دەستی پێکردووە و بەردەوام هێزەکانی هاوپەیمانان کۆمەک هاوکاری پێشمەرگەیان کردووە.