کەمال کەرکوکی: گەر بە کەرامەتەوە نەگەڕێینەوە کەرکوک قسەی خۆمان دەبێت
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک/ گەرمیان ی پارتی ڕایگەیاند، گەر پێش هەڵبژاردن، حیزبەکەی بە کەرامەت و ئاڵای کوردستانەوە نەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک، قسەی خۆیان دەبێت، دەشڵێت، هیچکام لەسەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت نەچوونەتە سلێمانی بۆ بینینی برێت مەکگۆرگ، چونکە ئەو عێراقی جێهێشتووە.
کەمال کەرکوکی لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای وت، “یاسای هەڵبژاردنی عێراق، ناعەدالەتی تێدایە و دژی دەستوورە، دژی یەکسانی و مافی مرۆڤە، لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم زۆر دژی کوردە”.
ناوبراو نموونەی کەرکوکی هێنایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لەکەرکوک 3 بازنەی هەڵبژاردن هەیە، لە بازنەی دووەمدا، هەر کورسیەک پێویستی بە دەنگی 138 هەزار و 425 دەنگە، کەچی لەدەستوری عێراق دا، هەر کورسیەکی پەرلەمانی، 100 هەزار دەنگی بۆ دانراوە، وتی”ژمارەی دانیشتوانی حەویجە بای کورسی و نیوێکە، کەچی 3 کورسی بۆ دانراوە، لەکاتێکدا 70% دانیشتوانی حەویجە لەکەرکوکن و لەوێش دەنگ دەدەن”.
کەمال کەرکوکی دەڵێت پارتی دیموکراتی کوردستان، کاندیدی بۆ کەرکوک داناوە، دەربارەی کردنەوەی بارەگاکانمن ئێستا لەگفتووگۆداین، گفتووگۆکان بە ئاراستەی عەدالەت و یەکسانین، گەر عەدالەت و یەکسانی ڕانەگیرێت، بارەگا نابەینەوە بۆ کەرکوک.
کەمال کەرکوک بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی ڕەتکردەوە، گوتی”نەمانوتووە بایکۆت دەکەین، بەڵام وەکو پارتی کەرکوک بە شاری خۆمان دەزانین، دەمانەوێت بەکەرامەت و ئاڵای کوردستانەوە بگەڕێینەوە، گەر نەیانهێشت، قیادەی پارتی قسەی دەبێت.