بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر روونكردنەوە لەسەر گیرانی بەرپرسێكی بزووتنەوەی ئیسلامی دەدات 

خواكوڕك

د.تاریق نووری بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەسەر گیرانی بەرپرسێكی بزووتنەوەی ئیسلامی روونكردنەوە دەدات و دەلێت، بەرپرسێکیان لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کراوە، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر ڕایگەیاند، ئەندامەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە دادگایە و گیرانەکەی پێوەندیی بە پرسی ئەمنییەوە ھەیە”.

هەروەها بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر ئەوەشی بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە،ھێزەکانی ئاسایش کەسێکیان بە ناوی ئازاد نەجمەدین دەستگیر کردووە و کەیسەکەی لەلای دادگا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و، دەستگیرکرانەکەی پێوەندیی  بە پرسی ئەمنییەوە ھەیە. چونکە ئێمە ھیچ کەسێک دەستگیر ناکەین، ئەگەر پێوەندیی بە ڕەوشی ئەمنییەوە نەبێت و ھەموو دەستگیرکردنێکیش بە فەرمانی دادوەر دەکرێت و، دادوەر کەیسی کەسی دەستگیرکراو یەکلا دەکاتەوە، ئەگەر تۆمەتەکە لەسەری ساغ بووەوە، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بەپێچەوانەشەوە ئازاد دەکرێت.”

تاریف نووری ئەوەش دەلێت ‘ئێمە کەس دەستگیر ناکەین، بەهۆی ئەوەی سەر بە کام لایەنی سیاسییە و، دەستگیرکردنی ئازاد نەجمەدین پێوەندیی بە حزبەکەیەوە نییە. ئێمە چاوەڕێی بڕیاری دادگاین، ڕۆژانە دەیان خەڵک لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێت، ئێمە نازانین ئەوانەی دەستگیر دەکرێن سەربە چ لایەنێکی سیاسین. ئێمە، خۆمان لایەنە سیاسییەکان دەپارێزین و کێشە بۆ ھیچ کەس و لایەنێکی مۆڵەتی یاسایی هەبێت، دروست ناکەین.”

Back to top button