ئێران : ئەمریكا پاشگەز بوەوە

دوای ئەوەی شەوی شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئێران نەکراوە، جەختی لەوە کردەوە کە قسەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی تاران سەبارەت بە ئەمریکییە دەستبەسەرکراوەکان تەنیا مەبەست لێی بەهێزکردنی هیوا بووە بۆ خێزانەکانیان، ھاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئینکاری ئەمریکا بە “خراپ” ناوبرد و جەختی کردەوە کە ئەو ڕێککەوتنەی لە ڤیەننا باسی لێوە کراوە پەیوەندی بە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەوە نییە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەید خەتیبزاد ڕۆژی یەکشەممە لە تویتەکەیدا گوتی ڕێککەوتنێک لە نێوان وڵاتەکەی و بەریتانیا و ئەمەریکادا هەیە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی 10 زیندانی.

سەرچاوە : ئەلحەدەس

Back to top button