چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانەى قوربانى دەکەن

بەڕێوەبەرایەتى گشتى سامانی ئاژەڵ و فێترنەری، چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە کە قوربانى دەکەن و دەڵێت: لەبەر هەبوونی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لەعێراق و لەپێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە، سەربڕینى ئاژەڵەکان بەشێوەیەکى زانستى و لەژێر رێنماییەکاندا بێت.

چەند رێنماییەکی گرنگ بۆ بەرچاو روونی ئەو هاووڵاتیانەی خوازیاری قوربانی کردنن بەبۆنەی جەژنەوە، بەتایبەتی دوابەدوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون(الحمی النزفیة) لە عێراق.

یەکەم/ ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕدرێت دەبێت تەندروست بێت و قڕنەوگەنەی لەسەر نەبێت.

دووەم/ ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە سەردەبڕدرێت، تاکو پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت و دڵنیابین لە تەندروستی گۆشتەکە.

سێیەم/ گۆشتی قوربانی لە ناو کیسی شەفاف دابەش بکرێت و دەبێت کیسەکە خاوێن و نوێ بێت.

چوارەم/ سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵ و کۆڵان هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکان و پیس بوونی ژینگە، هەروەک دیاردەیەکی ناشارستانیە، بەتایبەتی لە ئێستادا کە چەند حاڵەتێکی نەخۆشی خوێن بەربوون (الحمی النزفیة)لە عێراقدا تۆمار کراوە.

پێنجەم/ لەکاتی وەرگرتنی گۆشتی قوربانی راستەوخۆ بەکاری مەهێنه و بیست چوار کاتژمێر لە ساردکەرەوەی بهێڵەوە.

شەشەم/ لەکاتی دەستکاری کردنی گۆشت و لاشەی ئاژەڵ دەستکێش بەکار بهێنە.

حەوتەم/ ئەگەر گومانت لە گۆشتی ئاژەڵی قوربانی هەبوو پەیوەندی بە لێژنەکانەوە بکە.

Back to top button