مەسرور بارزانی،سه‌رۆكى حكوومه‌ت، 480 ملیۆن دينار بۆ نەخۆشخانەیەکی هەڵەبجە تەرخان كرد

 لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەت بە بڕی 480 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی تەرخانکرا. 

راگه‌ياندنى وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ رايگه‌ياند :” بوودجەیەکی تایبەت بەبڕی (480,000,000) چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی تەرخانکرا. لەپێناو گرینگیدان بە ڕەوشی تەندروستی هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەڵەبجەی شەهید کە بەرکەوتووی چەکی کیمیایین، “

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى راشيگه‌ياند :” دوای چالاکردن و دەسبەکاربوونی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی بەرکەوتووان، ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی بۆ تەرخانکردنی بڕی (480,000,000) چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی مانگانە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە.

Back to top button