په‌ده‌كه‌سه : په‌یه‌ده ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی كادیرانمان له رۆژئاوا كردووه
لە رۆژئاوای کوردستان ده‌ستگيركردنى ئه‌ندام و لايه‌نگرانى په‌ده‌كه‌سه به‌رده‌وامى هه‌يه له‌لايه‌ن ئاسایشی پەیەدە و له دوێنێوه چوار ئەندامی ديكه‌ى پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا ( پەدەکەسە) دەستگیر کراون.
مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستان- سووريا لهراگهيێندراوێكدا رايگه‌ياند:”شەوی رابردوو هێزەکانی ئاسایشی پەیەدە لە قامشلۆ چوار ئەندامی ئێمەیان دەستگیر کردووە بەناوی محەمەد ساڵح لە ناوچەی چل ئاغا و عزەدین مەلا و محەمەد دەحام، لە قامشلۆ و بارزان لەیانی، لە گرکێ لەگێ.
مه‌كته‌بى سياسى په‌ده‌كه‌سه راشيگه‌ياندووه :” ده‌ستگيركردنى ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ى ئێمه له‌لايه‌ن ئاسايشى په‌يه‌ده به هۆكارى نادياره و ئه‌و كارانه‌ى په‌يه‌ده به‌توندى ئيدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ين و ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته خزمه‌ت به داهاتووى ميلله‌ته‌كه‌مان ناكات و داوا له لايه‌نه نێودهوڵهتييهكان ده‌كه‌ين رێگرى بكه‌ن له‌و بێرێزى و ئه‌زيه‌ت دانه‌ى كاديرانمان
ئاسایشی پەیەدە ماوەی چەند رۆژێکە دەستی بە هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی پەدەکەسە له رۆژئاواى كوردستان کردووە.