چه‌ند بريارێك له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيه‌وه‌ بۆ رۆژانى پشوو و جه‌ژنى قوربان

 بۆ  ڕۆژانی پشوو و جەژنى قوربانى پيرۆز وەزارەتی تەندروستیی چەند  بڕیار و ڕێکارێک له‌ پێناو زياتر پێشكه‌شكردنى خزمه‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتيان دەردەکات.

له‌ نووسراوێكى فه‌رميدا كه‌ واژووى د.سامان به‌رزنجى له‌سه‌ره‌ ، وەزارەتی تەندروستی، چەند خاڵێک بۆ گرتنەبەرى رێو شوێنه‌كانى ته‌ندروستى لە رۆژانی جەژنی قوربان، دیاری ده‌كات و نووسراوه‌كه‌شى ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی  تەندروستی لە پارێزگاکان كردووه‌ كه‌ به‌مشێوه‌يه‌ ده‌بێت.

يه‌كه‌م: خشتەی ئێشکگری بۆ سەرجەم  ناونیشانەکانی پزیشکی پسپۆڕ و کارمەندانی تەندروستی دابنرێ

دووه‌م : دانانى لێژنەییەکی بەدواداچوونی رۆژانە.

سێيه‌م:ئاماده‌كارى بۆ خزمه‌تگوزارييه‌كانى خواردن و پاكه‌ره‌وه‌و دابينكردنيان

چواره‌م : دەبێت ڕۆژانە ئاماری سەرجەم فریاکەوتنەکان وەربگیرێت .

پێنجه‌م : ئامادەکاری بکرێ بۆ  پشکنین و خۆپارێزی و چارەسەری کۆڕۆنا .

شه‌شه‌م : بەدواداچوون بۆ شوێنه گشتییەکان و چاودێری تەندروستی بازاڕ بکرێت،

حه‌وته‌م : دانانى خشتەی تایبەت بە فریاگوزاری خێرا و  پزیشکی فریاکەوتن .

هه‌شته‌م : ئاماده‌كارى و پته‌وكردنى خزمه‌تگوزارى ژماره‌ 122

 

Back to top button