پۆلیسی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی جامڕەش و بێ سەرەتایان پێیە

پۆلیسی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی جامڕەش و بێ سەرەتایان پێیە و ماوه‌ى حه‌فته‌يه‌كيان پێ ده‌دات بۆ  ئه‌وه‌ى كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ربكه‌ن.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانى له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتى، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆی بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆی سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی سلێمانى بڕیاردرا، بە مەبەستی بەدواداچوون و جێبەجێکردنی هەندێک کاری نایاسایی کە لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێن چیتر رێگە بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و تابلۆی ساختە و ماتۆڕسکیلی بێ تابلۆ و ئۆتۆمبێلی جامڕەش نادرێت   .

ناوبراو روونیشیکردەوە، تەنها یەک هەفتە مۆڵەتیان پێدەدرێت بۆ ئەوەى کێشە یاساییەکانیان چارەسەر بکەن، دواى ئەو هەفتەیە، ئۆتۆمبێلەکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

هاوكات عەقید سەعدوڵا عەزیز، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکدا رایگەیاند: “لە ئەمڕۆوە تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو مۆڵەت بە هەموو ئەو شۆفێرانە دەدرێت کە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان ساختەکردووە، یان جامی ئۆتۆمبێلەکانیان بە شێوەیەکی نایاسایی رەشکردووە یاخود پەردەیان هەڵواسیوە و ناو ئۆتۆمبێلەکانیان تاریک کردووە، لەدوای ئەو وادەیە رێکاری یاساییان لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر و چاوپۆشیش لە هیچ کەس و لایەنێک ناکرێت.”

 

Back to top button