سەركردایەتییەكی یەكێتی : بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە توركیا گۆڕانكارییەكی گەورەیە

خواكوڕك

دوای ئەوەی بارزانی ئەمڕۆگەیشتە وڵاتی توركیا, لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك بە ئاڵای كوردستان پێشوازی لێكرا, سەردانەكەی بارزانی بووە جێگەی بایەخی میدیاكانی توركیا‌و كوردستان, ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لە بارەی سەردانەكە دەلێت: بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە توركیا گۆڕانكارییەكی گەورەیە.
.
لەبارەی سەردانەكە (ڕەهبەری سەید براهیم) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی ڕایگەیاندووە :” سەردانەكەی بارزانی بۆ وڵاتی توركیا و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان، بە كارێكی پیرۆزی دەزانم, ئێستا لەو پەڕی خۆشحاڵیدام كە دەبینین ئاڵا كوردستان بە خوێنی هەزاران شەهیدی قارەمان هاتووەتە بوون و بە بەرزی دەشەكێتەوە لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك”

ئەو ئەندامەییی سەركردایەتی یەكێتی لە بارەی پرسی سەربەخۆی كوردستان گوتیشی :” ئێمە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەكردایەتی یەكێتی نیشتمانی، بەكۆی دەنگ لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستانی گەورەداین، بێگومان هەموومان هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی دەدەین، چونكە ئەوە ئاواتی هەموو كوردێكە دەوڵەتی خۆ كەی هەبێت، بۆ ئەوەی ئاڵای كوردستان لە هەموو شوێنە فەرمییەكاندا بەز بكرێتەوە و دانی پێدابنرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە پێشتر دەوڵەتی توركیا ڕێگری لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەكرد، :” بەڵام كاتێك دەبینین لە گەشتەكەی بارزانی ئاڵای كوردستان لە هەمان وڵات بەرزكراوەتەوە، ئەوە گۆڕانكاریەكی گەورەیە و هەروەها خودی خۆم لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستانی گەورەدام، بۆیە هیوادارم بەزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە وڵاتانی دەرەوە، دەوڵەتی كوردی بەدوای خۆیدا بهێنێت”.

Back to top button