وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری زیاتر دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوی شەپۆڵێکی نوێ و هەڵکشانێکی بەرزی تەشەنەکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری زیاتر دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوی شەپۆڵێکی نوێ و هەڵکشانێکی بەرزی تەشەنەکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا :
له راگهێندراوێكدا وهزارهتى تهندروستى حكوومهتى ههرێمى كوردستان كه وێنهيهكى دهست دهزگاى ميديايى خواكوڕك كهوتووه تێدا هاتووه : ” پاڵپشت بە ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەسەرپەرشتی بەڕێز (د. سامان بەڕزنجی) وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی لەگەڵ تیمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پاراستنی تەندروستی لە ڕۆژی پێنجشەممە 2021/7/15 دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی نەخۆشی کۆڕۆنا و پڕۆسەی ڤاکسین و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و چارەسەری، بڕیاردرا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەتازانی و خۆپارێزی و هۆشیاری و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن. “
له راگهيێندراوهكه ههروهها هاتووه :” لەگەڵ ئامادەکردنی ڕاسپاردەکان بۆ لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بڕیاردان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی تەندروستی و توندوتۆڵکردنەوەی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لەلایەن دامودەزگاکانی پەیوەنداری حکومی و تایبەت.