تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا پێكه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه
وه‌زاره‌تى كاره‌با رايده‌گه‌ينێت : تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا پێكه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و، عێراق بڕە کارەبایەک لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت.
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌ياند:” کار کردن لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی ھێڵی 400 KV تورکیا – عێراق بەردەوامە کە بە هۆیەوە توڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەستڕینەوە كه پرۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێ دەکرێت”.
وه‌زاره‌تى كاره‌با راشيگه‌ياند :” عێراق بڕە کارەبایەکى لە تورکیا کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت و بەهۆیەوە کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر توڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت.