سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوونەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان, بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە وڵاتی توركیا لە فڕكە خانەی ئەتاتورك بە ئاڵای كوردستان پێشوازی لێكرا, پاشان لە كۆشكی چانكایا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبویەوە.

پەیوەست بە سەردانەكەی بارزانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندنێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتووە:” ڕۆژی یەكشەممە 26ـی 2ـی 2017 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆماری توركیا گەییشتە توركیا و لە فڕۆكەخانەی شاری ئیستانبوڵ لە لایەن ئەحمەد یڵدیز جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا پێشوازی كرا و پێشوازیكردنەكەیش هاوكات بوو لەگەڵ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە فڕۆكەخانەی ئیستانبۆڵ. دواتر هەر لە شاری ئیستانبۆڵی توركیا سەرۆك بارزانی و بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوونەوە.
لە بەشێكی دیكەی راگەیاندنەكەدا هاتووە:”
لە كۆبوونەوەكەدا كە برات بەیراق وەزیری وزە و ئەحمەد یڵدیز جێگری وەزیری دەرەوە و هاكان فیدان سەرۆكی دەزگەی هەواڵگریی توركیا ئامادە بوون پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بە تایبەت لە بواری ئابووری خرایە بەر باس و گفتوگۆ و وێڕای ئاماژەدان بە دەرئەنجامەكانی سەردانی پێشووی سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند كە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئابووریی هەرێم حكوومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشت دەكات بۆ ئەوەی سەردانی توركیا بكات.
دەقی راگەێنراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوونەوە
ڕۆژی یەكشەممە 26ـی 2ـی 2017 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆماری توركیا گەییشتە توركیا و لە فڕۆكەخانەی شاری ئیستانبوڵ لە لایەن ئەحمەد یڵدیز جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا پێشوازی كرا و پێشوازیكردنەكەیش هاوكات بوو لەگەڵ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە فڕۆكەخانەی ئیستانبۆڵ. دواتر هەر لە شاری ئیستانبۆڵی توركیا سەرۆك بارزانی و بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە برات بەیراق وەزیری وزە و ئەحمەد یڵدیز جێگری وەزیری دەرەوە و هاكان فیدان سەرۆكی دەزگەی هەواڵگریی توركیا ئامادە بوون پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بە تایبەت لە بواری ئابووری خرایە بەر باس و گفتوگۆ و وێڕای ئاماژەدان بە دەرئەنجامەكانی سەردانی پێشووی سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند كە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئابووریی هەرێم حكوومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشت دەكات بۆ ئەوەی سەردانی توركیا بكات.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و قۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ كرا و سەرۆك كۆماری توركیا پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی داعش دووپاتكردەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سووریا و كۆنفڕانسی جێنێڤ و دوا گۆڕانكارییەكان لە هاوكێشە نێودەوڵەتییەكانی كاریگەر لەسەر ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا ئاڵوگۆڕ كرا.
جێگەی باسە لەو دیدارەدا فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاوەری سەرۆك بارزانی بوون.

Back to top button