به‌رله‌ وه‌ی دور بخرێـته‌وه‌ به‌ فه‌رمانی لاهور جه‌نگی پێنج پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای زانیاری و ئاسایش ده‌ستگیر كراون و تا ئێستا بێسه‌رو شوێنن

 

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی  کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان  ویستوویانە لە سنوورى مەریوان ـ پێنجوێن بپەڕنەوە بۆ رۆژھەڵاتی کوردستان، لە لایەن دەزگاى زانیاری و ئاسایشەوە دەستبەسەر کراون و  تائێستا بێسەروشوێنن.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێنج پێشمه‌رگه‌ كه‌ ویستویان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چالاكی ئه‌نجام بده‌ن له‌ لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێـتی ده‌ستگیر كراون، دوای چه‌ككردن و سوكایه‌تی پێكردنینان تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ نادیاره‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی نێو كۆمه‌ڵه‌ گوتیشی له‌ ئێستادا كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌ت كێشان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ پرسی دوورخستنه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی كاریگه‌ری بخاته‌وه‌ به‌سه‌ر گیانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌، بۆیه‌ داوایانكردووه‌ كه‌ یه‌كێتی به‌ زووترین كات پێشمه‌رگه‌كان ئازاد بكات.

Back to top button