محهمهد بن زاید جەژنەپیرۆزە لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٧/١٨، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات پێگەیشت.
لەو پەیوەندییەدا بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید پیرۆزباییی هاتنی جەژنی قوربانی لە سهرۆک نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان کرد و هیوای سهرکهوتنی بۆ خواست.
لای خۆیەوە بهڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاس و جەژنەپیرۆزە، هیوای خۆشبەختی و پێشکەوتنی بۆ جەنابیان و گەلی ئیمارات و بەردەوامیی پەیوەندیی دۆستانەی هەردوو گەلی کوردستان و ئیمارات خواست.