سوودەکانی خواردنی ترێ
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/07/٢٠٢١٠٧١٩_٠٤٢٦٣٤.jpg)
میوە و سەوزەکان بە گشتی سوودی هەیە بۆ تەندروستی لەشی مرۆڤ، چونکە بەدووردەبیت لەنەخۆشیە مەترسیدارەکان، هەر بەپێی توێژینەوە زانستیەکان دەرکەوتووە ترێ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان بەرگری لەش بەهێز دەکات دژی نەخۆشیە درێژخایەن و مەترسیدارەکان.
شێرپەنجە
ترێ بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە ناسراوە بە “بۆلیفینۆل” دژی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجەیە، وەک پرۆستات و منداڵدان و پەنکریاس و دەم و زۆری تر.
نەخۆشیەکانی دڵ
یەکێک لە سوودەکانی ترێ رێژەی “بۆلیفینۆل” بەرزدەکاتەوە، کە بەرپرسە لە کەمکردنەوەی مەترسیەکان بۆ سەر دڵ و خوێنبەرەکان، کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و هەوکردنی لەش.
پەستانی خوێن
ترێ بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، سوودی زۆری بۆ لەش هەیە و دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی تووشبونت بە نەخۆشی پەستانی خوێن.
قەبزی
ترێ بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی تووشی قەبزی دەبن، چونکە رێژەی زۆر ئاوی تێدایە و ریخۆڵە چالاک دەکات و ماددەی ریشاڵی تێدایە، کە زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنی قەبزی.