وه‌زاره‌تى كاره‌با : لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەده‌ينه ھاوبەشانی كاره‌با.
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت كه رۆژانى جه‌ژن پێدانى كاره‌با به هاوڵاتيان 14 کاتژمێر کارەبا ده‌بێت.
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه و ێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌ياند: بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌ياند:” بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.
وه‌زاره‌تى كاره‌با روونيشى ده‌كاته‌وه كه: ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا ھەیە.