وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هۆشدارى توند ده‌دات: كاره‌ساتى دڵته‌زێن به‌رێوه‌يه‌

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هۆشدارى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى مه‌ترسيدارى  ژماره‌ى مردن به‌ كۆرۆنا ده‌داته‌ هاووڵاتيانى كوردستان  و ده‌لێ: كاره‌سات به‌رێوه‌يه‌.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رايگه‌ياند :” بەداخەوە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا،ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین ڕێژەی تووشبوون لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆڕۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا .

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌يدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌شلێت :” بەهۆی هەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆڕۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.

Back to top button