بەڤیدیۆ : بەرگی نوێ بەسەر کەعبەدا کرا
بە بەشداری زیاتر لە 60 هەزار کەس، کە سەرجەمییان دانیشتووی سعودیەن، بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەستیپێکرد و بەرگی نوێ بەسەر کەعبەدا کرا.
ئەمڕۆ دووشهممه 19ی تهمموزی 2021، کە بە رۆژی تەرویە ناسراوە، حاجیان روویان لە ناوچەی مینا كرد و لەوێ دەمێننەوە، دواتر بەرەو تەختایی و كێوی عەرەفات دەكەونە رێ و پایەی گەورە و سەرەكی حەج بەجێدەهێنن و دوای خۆرئاوابوونیش، عەرەفات بەرەو مزدەلیفە جێدەهێڵن.
شەوی 10ی زیلحیجەش، حاجیان لە مینا دەمێننەوەو وردە بەرد بۆ رەجمی گەورەی جەمەرات لە یەكەم رۆژی جەژنی پیرۆزی قورباندا كۆدەكەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکایەتی گشتی کارووباری هەردوو مزگەوتی حەرام و مزگەوتی نەبەوی، بەرگی کۆنی کەعبەیان لێکردەوە و بەرگی نوێیان بەسەردا پۆشی.
هاوکات، محەمەد عەبد عالی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە رایگەیاند: “تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو حاجیاندا تۆمار نەکراوە”.
ئەمە دووەم ساڵە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رێگە بە حاجیانی دەرەوە نادرێت، بەشداری حەج بکەن.