گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر: هه‌ولێرى پايته‌خت بۆ پێشوازیكردن له زۆرترین گه‌شتیار ئاماده‌یه
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 3 رۆژی رابردوودا 67 هه‌زار و 569 گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه .
بهرێوهبهرايهتييهكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بۆ پێشوازیكردن له زۆرترین گه‌شتیار پايته‌خت ئاماده‌یه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر:
به ههماههنگهی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار لە قەزا و ناحییەکان ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردنی گه‌شتیاران كراوه و ره‌وچاوی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیارنیش كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لە پارێزگای ھەولێر 40 هه‌زار تەختی نووستن ھەیە و زیاتر لە 3 هه‌زار کەپری گەشتیاری لە سنووری قەزا و ناحییەکانی پارێزگای هه‌ولێر ھەیە، بۆیه ئه‌م خاڵانه جێبهجێدهدهكهین:
1. لیژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون لە پێداویستی گەشتیاران لە بازگەکان و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆیان.
2. دابەشکردنی ژمارەی تەلەفۆنی لیژنەکانمان بەسەر گرووپە گەشتیارییەکان و گەشتیاران بۆ ئەوەی ھاوکاربین بۆ چارەسەرکردنی هەر رووداوێك یان گیروگرفتێك.
3. دابینکردنی تەواوی خزمتگوزاری پێویست لەبازگەکان بۆ گەشتیاران.
4. بەڕێوەبەرایەتیەکانمان لە بنکە گەشتیارییەکان لە قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر، تابلۆی رێنیشاندەریان داناوه، ناونیشانی شوێنە گەشتیارییەکان و تابلۆی رێنمایی تێدایه.
5. دانانی تیمی تایبەت بە فریاگوزاری خێرا و تیمی مەلەوانی (غواص) لە شوێنە گەشتیارییەکان بەھاوکاری بەرگری شارستانی و تەندروستی لە قەزاکان.
6. لە سنووری پارێزگای هەولێر، پێنج لێژنە پێکهاتووە بۆ بەدواداچوون لە رەوشی گەشتیاران لە بنکە گەشتیارییەکان بە هاوکاری قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و کۆمەڵەی میوانخانەکان و چێشتخانەکانی کوردستان/لقی هەولێر. هەروەها کار کراوە بۆ کردنەوەی گشت ریستۆرانتەکان بۆ پیشوازی لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز. بەپێچەوانەوە ئەوەی پابەند نەبێت بەشێوەیی یاسایی سزا دەدەرێت.
7. لیژنەی تایبەت پێکهاتووە بە مەبەستی چاودێریکردنی نرخ لە شوێن و بنکە گەشتیارییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر.