ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی توركیا كۆده‌بته‌وه‌

خواكوڕك

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه ‌27/2/2017 له‌میانی سه‌ردانه‌ فه‌رمیه‌كه‌ی بۆ توركیا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و له‌گه‌ڵ بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی بۆ توركیا هه‌ریه‌ك له‌ پرسه‌كانی دۆسیه‌ی ئازادكردنی هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌ده‌په‌ و پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا و دۆسیه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك و چاره‌نووسی په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و دۆخی عێراق و سوریا دوای داعش، تاوتوێ ده‌كرێن.

ئه‌م سه‌دانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ی دێت، بارزانی له‌ رۆژانی 17-18-19/2/2017 سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشان له‌ رۆژانی دواتر سه‌ردانی وڵاتی فه‌ره‌نسای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆبویه‌وه‌.

Back to top button