هه‌وڵى بڕینى بانكى جیهان له كه‌لار پوچه‌ڵكرایه‌وه و دوو تۆمەتباريش دەستگیر كرا
به‌رپرسى ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، ئاشكراى كرد كه هه‌وڵى بڕینى بانكى جیهان له كه‌لار پوچه‌ڵكرایه‌وه و دوو تۆمەتباريش دەستگیر كراون.
موقه‌دەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌رپرسى ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 19-7-2021، بڵاویكرده‌وه: دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد لەسەر تۆمەتبارێک کەپاسەوان بانکی جیهانە لەکەلارو ماوەی دوو مانگە پلانی دزینی بانکەکەی داڕشتووە و بەرنامەی دانابوو لەڕۆژانی پشوی جەژنی قوربان بانکەکە ببڕێت .
به‌رپرسى ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان،ده‌شلێت: شه‌وی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان ئەوپلانە پوچەڵ بکەنەوەو دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کەیەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکەبووە.
ناوبراو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه : دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا لەپێش دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار دانی نا بەتاوانەکەیدا لەئێستادا بەبریاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 بەندکراوەو لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.