جۆری گۆڕاوی کۆرۆنای دەلتا لە سلێمانی تۆمار کرا

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای دەکات کە جۆری گۆڕاوی کۆرۆنای دەلتا لە سلێمانی تۆمار کراوە.

لە راگەیێنداوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: “دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بە پشکنین و دیاریکردنی جۆری گۆڕاو لە کۆڤید 19 (دەلتا ) بە سەنتەری پشکنینی کۆڤید لە سلێمانی ئێستا لەلایەن تیمی پشکنینی کۆرۆنا لە سەنتەری دەستنیشانکردنی کۆرۆنای گۆڕاو ئەو جۆرە نوێیە تۆمارکراوە”.

تەندروستیی سلێمانی دەشلێت :” دیاریکردنی جۆری گۆڕاوی کۆڤید 19 ( دەلتا ) لە سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا لەسلێمانی دەستنیشانکراوە و پشکنین بۆ هاووڵاتیان دەکرێت.

Back to top button