فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسڕائیل چەند پێگەیەکی سەربە ئێرانیان لە حەلەب کردۆتە ئامانج

بەپێی ماڵپەرە ئیسرائیلییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسڕائیل بۆردومانى باشوورى شارى حەلەبیان کردووە.

هەروەها، بە پشت بەستن بە روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ، فڕۆکە جەنگییەکان عەمبارێکى چەکی سەربە میلشیا ئێرانییەکانیان کردۆتە ئامانج. لە بەرامبەریشدا، بەرگرییە هەواییەکانى سەربە سوپاى سوریا چالاککراون.

هاوکات، بەپێی سەرچاوە سەربازییەکانى سەربە رژێمى سووریا، بەرگرییە هەواییەکانى سوریا رێگرى لە زۆربەى مووشەکەکان کردووە کە ئاڕاستەى ناوچەى سەفیرە کراوە لە باکوورى رۆژئاواى سووریادا.

تاوەکو ئێستا، هیچ زانیارییەک دەربارەى زیانە ماددى و گیانییەکان نەزاندراوە. لە ئێستاشدا، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن سەبارەت بە دەرئەنجامەکانى هێرشەکە.

Back to top button