ئەمریكیەكان ھۆشداری دەدەنە توركیا

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا لە سەرەتای چوارشەممە ڕایگەیاند، کە ئەمریکا ئیدانەی ڕاگەیاندنێک دەکات کە ڕۆژی سێشەممە دەرچووە و تێیدا هاتووە، کە پێویستە بەشێکی شارۆچکەیەکی بەجێهێڵراو لە قوبرس بگوێزرێتەوە بۆ کۆنترۆڵی قوبرسی تورکی، لە کاتێکدا فەڕەنسا دوای هەنگاونانی تورکیا بەرەو شارە چۆڵکراوەکەی پشتیوانی خۆی بۆ قوبرس دەربڕی، سەرۆکی تورکیای بە “ئیستیفسازكار” تۆمەتبار کرد.

واشنتۆن، ئەم ڕاگەیاندنەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ دووبارە کردنەوەی ڤارۆشا شەرمەزار کرد، کە شارۆچکەی تارمایییە لە رۆژهەڵاتی قوبرس، نزیکەی نیو سەدە لەمەوبەر لەلایەن دانیشتوانی قوبرسی یۆنانییەوە چۆڵکرا، قوبرسی تورکیش ئەمڕۆ بە پشتیوانی ئەنقەرە دەیانەوێت لە ژێر ئیدارەی خۆی بێت.

بلینکن لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا دەڵێت : ئەمریكا دۆخی قوبرسی تورکی لە ڤارۆشا لەبەرچاوگرتووە كە بە پاڵپشتی تورکیا دەیەوێت داگیری بكات.

سەرچاوە : ئەلحەدەس

Back to top button