ژمارەی كۆچبەران ئەوروپای نیگەران كردووە

چارلز میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا نیگەرانی قووڵی خۆی نیشاندا لە زیادبوونی ژمارەی هاووڵاتیانی عێراق لەچوونە ناو خاکی یەکێتیەكەوە ، بەتایبەتی لە لیتوانیا كە بەشێوەیەکی نایاسایی لەڕێگەی بیلاروسیاوە ڕۆشتوون.

ئەو نیگەرانیە لە میانەی کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی داخراودا هات کە ڕۆژی سێشەممە لە نێوان بەرپرسی ئەوروپی و سەرۆک وەزیرانی عێراق.

هەروەها، کە لە زاری میشێل-ەوە، سەرچاوەی ئاگادار لە ئەوروپا وتی:”ئێمە چاوەڕوانی گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیانی عێراقین بەپێی رێککەوتنی هاوبەشی و هەماهەنگی نێوان برۆکسل و بەغدا”.

سەرچاوە : RT عەرەبی روسیا

Back to top button