سلێمانی: تەقەکەرێک دەستگیرکرا
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیر کردنى كهسێكى راگهياند کە لە شەقامی سالم تەقەی کردووە.
ئهمرۆ چوارشهممه 21-7-2021 لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رايگهياند “دوای ئەوەی کاتژمێر 2:25 خولەکی شەوی ڕابردوو کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی لەناوەڕاستی شەقامی سالم بەنایاسایی رادەگرێت و تەقە دەکات، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکە و توانیان کەسەکە دەستگیر بکەن، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەکەدا کە تەقەی پێ کردبوو”.
پۆليسى سلێمانى ئاماژە بەوەشکراوە “ئێستا تۆمەتبار (د، أ، م لەدایکبووی 1982) بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە”.