وه‌زيرى ته‌ندروستى: ئامادەکارى ده‌كه‌ين بۆ بەرەنگاربوونەوه‌ی شەپۆڵ و هەڵکشانی ئێستای ڤایرۆسی کۆڕۆنا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی نەخۆشانی کۆڕۆنا ده‌كات.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند : ” بەئامادەبوون وسەرپەرشتی بەڕێز (د.سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و بەشە پەیوەندرەکان بەڕێوەچوو بۆ ئامادەکاری و خستنەبواری جێبەجێکردنی پلانەکانی وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی کۆڕۆنا و کردنەوەی نەخۆشخانەی زیاتری تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆڕۆنا لەمیانی ئامادەکاریەکانی بەرەنگاربوونەوی شەپۆڵ و هەڵکشانی ئێستای ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە بە خێرایی و ئاستێکی بەرز دستیپێکردووە.

له‌باره‌ى بريارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رايگه‌ياند:” بڕیاردرا بە ڕێزبەنکردنی نەخۆشخانەکان بەگوێرەی ئامادەیی و ئەولەویەت بۆ وەرگرتنی نەخۆشان و ئامادەباشی لە تەواوی پێداویستیەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئامێر و کارگە و پێداویستیەکانی ئۆکسجین.

Back to top button