نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا

 نێچيرڤان بارزانى،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام دا و له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و یۆنانه‌وه‌ گفتوگۆیان كرد.

له‌ تویتێكدا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 21-7-2021، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر ڕای گه‌یاند: “خۆشحاڵ بووم بە ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یۆنان، کیریاکۆس میتسۆتاکیس.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى ناوه‌ڕۆكى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنيه‌كه‌شى له‌ گه‌ل سه‌رۆكوه‌زيرانى يۆنان راشيگه‌ياند:” گفتوگۆمان له‌بارەی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و یۆنان و هەماهەنگی نێوانمان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە كرد.

 

 

Back to top button