زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار لە دوو رۆژدا هاتوونەتە شارى هەولێر

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەولێر، لە ماوەی دوو رۆژی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری هەولێر.

نەریمان فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەولێر،رايگەیاند “تا ئێوارەی دووەم رۆژی جەژنی قوربان، 103 هەزار و 196 گەشتیار هاتوونەتە هەولێری پایتەخت”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەولێر،بۆ كوردستان24 گوتووشيه‌تى: “چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتا رۆژەکانی جەژن، ئەم ژمارەیە بەرزتربێتەوە، چونکە هاتنی گەشتیار تائێستا بۆ هەولێر و هەرێمی کوردستان بەردەوامە”.

 

Back to top button