مێركڵ : پشتیوانیكردنی كورد لە ئایندەدا شتێكی گرنگە
ئەنگێلا مێركل راوێژکاری ئەڵمانیا گوتى، هەمیشە هەوڵیانداوە پشتیوانی خەڵکی ئێزدی و کوردەکان بكەین کە لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدان. راوێژکاری ئەڵمانیا هەروەها دەڵێت: “بەڵام بەلای منەوە هاوکاریکردنیان شتێکی گرنگە”.
ساڵانە مێرکڵ کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی بۆ رۆژنامەڤانان ئەنجام دەدات و کۆنفرانسەکەی ئەمجارەی دوایین کۆنفرانسی رۆژنامەڤانییەتی وەک راوێژکاری ئەڵمانیا.
لهوهڵامى ئهو پرسيارهى كه تۆڕى ميديايى رووداو ئاراستهى مێركل ى كردبوو: ئەڵمانیا لەسەردەمی ئێوەدا یارمەتی کوردی دا ، ئایا پێویستە ئەڵمانیا یارمەتیی کورد بدات لە هەرێمی کوردستان و شنگال و ناوچە کوردییەکان لە سووریا بۆ ئەوەی لە شوێنی خۆیان بمێننەوە؟
ئەنگێلا مێركل گوتى : ئێمە هەمیشە هەوڵمانداوە پشتیوانی خەلکی ئێزدی و کوردەکان بكەین کە لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدان. بەدڵنیاییەوە لە پەرلەمانیش بەردوام دەبین، بەڵام سەبارەت پشتگیری پەرلەمانی ئایندە من ناتوانم هیچ بڵێم، بەڵام بەلای منەوە هاوکاریکردنیان شتێکی گرنگە.
مێرکڵ 16 ساڵ راوێژکاری ئەڵمانیا بوو. لە شەڕی داعش ئەڵمانیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی هاوکاریی کوردی کرد و لە پێدانی چەک و راهێنان بە پێشمەرگە رۆڵێکی سەرەکی هەبوو.
ئەنگێلا مێرکڵ لە ساڵی 2000ـەوە سەرۆکایەتی پارتی کریستیان دیموکرات دەکات، کە بە درێژترین ماوەی سەرۆکایەتی پارتێك لە ئەڵمانیا دادەنرێت. لە مانگی 9-2021 کۆتایی بە 16 ساڵ بوونی وەک راوێژکاری ئەڵمانیا دێت و ماڵئاوایی لەو پۆستە دەکات.