روسیا داواده‌كات كورد به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی جنێف 4 بكات
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایده‌گه‌ینێت، مۆسكۆ هیواداره ئۆپۆزسیۆنی سوری شاندێكی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو بۆ دانوستانه‌كان پێكبهێنن و كوردیش وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له شانده‌كه به‌شداری پێ بكات.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه 27/2/2017 میكایل بوگدانۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، مۆسكۆ خوازیاره كورد له دانیشتنه‌كانی جنێف له‌چوارچێوه‌ی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌شداری بكات.