راپۆرتێک: سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ شەڕێکی بەرفراوان لەگەڵ ئێران

پێگەی “والا”ی ئیسرائیلی رایگەیاند، دوای زنجیرەیەک لە گفتوگۆ کە سوپای ئیسرائیل لە وەزارەتی بەرگری لە میانی شەش مانگی رابردوودا ئەنجامی داوە و گفتوگۆیەکی قووڵی نێوان بینی گانتس، وەزیری بەرگری و ئەڤیگدۆر لیبرمان، وەزیری دارایی دەربارەی بودجەی بەرگری و زیادکردنی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی داهاتوو، نەفتالی بینیت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆیەکی چڕی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل ئەنجام دا کە تیایدا سوپا ئاستێکی لێهاتوویی مامناوەندیان خستەڕوو بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتێکی بەرفراوان لە دژی ئێران.
راپۆرتەکە رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل و دەزگای مۆساد جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی ژمارەیەکی جۆراوجۆر لە بەرنامە و پلان ئەگەر هاتوو ئەمریکا رێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران واژوو کرد، ئەو کات دەبێت ئیسرائیل بەشێوەیەکی کرداری و جیاواز ئامادە بێت، مەرج نییە گورزی ئاسمانی هاوشێوەی هێرشەکانی سەر کورەی ناوکی عێراق ئەنجام بدات، لەو بارەیەوە، بەرپرسێکی ئەمنی باڵای ئیسرائیلی رایگەیاند، ئەگەر ئێرانییەکان واژوویان لەسەر رێککەوتنەکە کرد ئەو کات کێشە دروست دەبێت لە ئەنجامدانی گورزی ئاسمانی، بۆیە سوپای ئیسرائیل و مۆساد پێشنیاری پێکهێنانی هێزێکی سەربازییان کرد و پەسەندکردنی پلانەکان وەک، پارازیت و دواخستن و پەرپەچدانەوە و پووچەڵکردنەوەی بەرنامەی ناوکی و چالاکییەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
Back to top button