تەندروستى دهۆك داوا دەکات قەدەغەى هاتووچۆ لە هەرێم رابگەیەنرێت

تەندروستى دهۆک داوا لە حکومەتى هەرێمی كوردستان دەکات بۆ رێگرى لە تەشەنەسەندنى بڵاوبونەوەى زیاترى کۆرۆنا، پێویسته‌ بۆ ماوەى زیاتر لە 2 هەفتە قەدەغەى هاتوچۆ رابگەیەنرێت.

هەمزە رەزیکى بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى دهۆک رایده‌گه‌ێنێت: بەپێویستی دەزانین حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت.

راشیده‌گه‌ێنێت، ئەگەر حکومەتی هەرێم بۆ ئەو ماوەیە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، رەنگە دۆخی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و ئامادەکارییە تەندروستییەکانی پەیوەست بەم بابەتە باشتر کۆنتڕۆڵبکرێن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، بەبێ راگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ بارودۆخی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا زۆر خراپ دەبێت.

Back to top button