کەشناسی هەرێم : ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ هەینی‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ جگە لە پارێزگای دهۆک کە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵیکی سووک بۆ ماوەیەکی کورت له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیکە ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی شەممە له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

 

Back to top button