سعودیە : حەجى ئەمساڵ بەبێ تۆمارکردنى هیچ حاڵەتێکى توشبون بە کۆرۆنا بەڕێوەچوو

وەزیرى تەندروستى سعودیە رایدەگەیەنێت، بەبێ تۆمارکردنى هیچ حاڵەتێکى توشبون بە کۆرۆنا، حەجى ئەمساڵ کۆتایى هات.

تۆفیق رابیعە وەزیری تەندروستی سعودیە، سەرکەوتنی وەرزی حەجی لە ڕووی تەندروستییەوە راگەیاند و دەڵێت: هیچ توشبویەکى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، وەزارەتی تەندروستی و مانگی سووری سعودییە، ئامادەکارى تەواویان بۆ حەجی ئەمساڵ کردوە و چەندین نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی گەڕۆکیان تەرخانکردبوو.

وەزیرى تەندروستى سعودیە وتیشى، هەموو تیمە پزیشکی و تەکنیکی و ئیدارییەکان پێشتر راهێنانى تایبەتیان پێکراوە بۆ جێبەجێکردنی پلانی تەندروستی حەج بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی حاجیان و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسى کۆرۆنا.

Back to top button