گرفتی ئاوی ئیفراز چاره‌سه‌ر كرا
به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز له هه‌ولێر رای گه‌یاند، كێشه‌ی ئاوی ئیفراز چاره‌سه‌ر كراوه و له دوێنێ شه‌وه بڕێ 184 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو بۆ شاری هه‌ولێر رۆیشتووه و زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانیش ئاویان بۆ چووه.
ئه‌ندازیار هیوا عه‌بدولڕه‌زاق، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز ڕاگەیاند: “له شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، لێڵی و شێلوویی ئاو زۆر به‌رز بووه‌وه، بۆیه به ناچاری بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفرازمان راگرت، دوای ئه‌وه پڕۆژه‌كه‌مان كار پێكردووه‌ته‌وه، ئێستا زۆربه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر ئاویان بۆ چووه”.
گوتیشی: “له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 184 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو بۆ شاری هه‌ولێر رۆیشتوو، له‌رێگه‌ی تۆڕه‌كانی بۆڕی ئاوه‌وه گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر ئاویان پێده‌گات و زۆربه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كانیش ئاویان بۆ چووه”.
ئه‌ندازیار هیوا عه‌بدولڕه‌زاق ئاماژه‌ی به‌وەش كرد: “له رۆژانی ئاسایی‌دا، 200 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو به‌رهەم ده‌هێنین، كه ده‌كاته 200 ملیۆن لیتر ئاو، به كوالیتییه‌كی زۆر باش به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه بۆ خواردنه‌وه شیاو بێت، به‌ڵام شاری هه‌ولێر پێویستی به 700 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو هه‌یه”.
سه‌باره‌ت به دووباره‌بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ئاوی ئیفراز، هیوا عه‌بدولڕه‌زاق كه بۆ كوردستان24 قسه‌ى كردووه ئاشكراشی كردووه: “زۆر جار پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز ده‌وه‌ستێت، زۆربه‌ی جاره‌كانیش هۆكاره‌كه سروشتییه، وه‌كو لێڵبو‌ونی ئاو به‌هۆی بارانبارین و لافاو، كه له 24 كاتژمێره‌وه تا 36 كاتژمێر به ناچاری ده‌بێت پڕۆژه‌كه بوه‌ستێنین، تا ئاوه‌كه سازگار ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك جار كێشه‌كان ته‌كنیكییه، وه‌ك شكانی بۆڕیی ئاو”.
ئاشكراشی كرد: “ئه‌و ئاوه خه‌رجییه‌كی زۆری تێدچێت، 3 مادده‌ی تێدا به‌كار دێت بۆ پاككردنه‌وه، له هه‌ر كاتژمێرێكدا نزیكه‌ی 11 مێگاوات كاره‌بای پێویسته، ستافێكی زۆر لێره خه‌ریكی به‌گه‌ڕخستنی پرۆژه‌كه‌ن، ئه‌و ئاوه به كوالیتییه‌كی زۆر باش به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خواردنه‌وه شیاو بێت، نه‌ك شوشتنی به‌ر ده‌رگا و شوشتنی ئۆتۆمبێل، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین ئاو به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن”.