ئەمریكا كەی له عێراق دەكشێتەوە؟
ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، کە بەرپرسانی باڵای عێراق و ئەمریکا لە بەرنامەیاندایە بەیاننامەیەک بڵاوبکەنەوە و داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکەن تا کۆتایی ئەمساڵ.”
بەرپرسانی عێراق و ئەمریکا بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان ڕاگەیاند ئەو لێدوانە لە میانەی سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن رۆژی دووشەممە بڵاو دەکرێتەوە،كه لەوێ لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆدهبێتەوە .
بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئەمریكا دەڵێن ئەم رێككەوتنە بە مەبەستی ئاسانکردنی فشارەكانە بۆ سەر سەرۆك وەزیری عێراق لە لایەن ” دەستە شیعە ڕادیکاڵەکان ” کە دەیانهەوێت سوپای ئەمریكا لە عێراق نەمێنێت .
س: ئاڕتى عهرهبى