37 يان رزگاركران … بەلەمێکی کۆچبەران كه‌ 45 كۆچبه‌رى تێدابوو لە نزیک یۆنان لەکارکەوت

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند به‌له‌مێك كه‌ 45 كه‌سی له‌نێو دابووه‌ به‌ دووری 161 میل له‌ باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی كاش له‌ پارێزگای ئانتاڵیا ژێرئاو كه‌وتووه‌ .

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركيا ئه‌مرۆ هه‌ينى  رايگه‌ياند:” ئێواره‌ی رابردوو به‌له‌مێك كه‌ 45 كه‌سی له‌نێو دابووه‌ به‌ دووری 161 میل له‌ باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی كاش و 60میل له‌ باشووری دوورگه‌ی كه‌رپه‌ بووه‌ كه‌ خه‌ریك بووه‌ ژێر ئاو بكه‌وێت زانیارییان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌.

 

بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ينى بڵاويكردۆته‌وه‌، شەوی ٥ شەممە کاتژمێر ۹:۱٠ خولەک، بەلەمێکی کۆچبەران کە بە نیازبووە لە تورکیاوە بگاتە ئیتاڵیا، لە نزیک دورگەی کریتی لە یۆنان لەکارکەوت و خۆشبەختانە لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیان ۳۷ کۆچبەر ڕزگار بکەن.

راشيگه‌ياندووه‌ كه‌: نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان، ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە کۆی گشتی کۆچبەرەکان ٤٥ کەس بوون، بەڵام ۳۷ کەسییان ڕزگارکراون و لەو ژمارەیەش ۳۲ کۆچبەریان نێردراونەتە شاری یاراپاترا و ٥ کەسەکەی دیکەش نێردراونەتە کارپاتۆس لە نزیک دورگەی ڕۆدۆس.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، تا ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرانەکراوە، بەڵام نوێنەری دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوە داوە کە کوردی باشوری کوردستانن، بەڵام ڕوون نییە کە لە بێسەروشوێنبووەکاندا کوردی تێدایە یاخود نا و خۆشبەختانە هیچ تەرمێکیش نەدۆزراوەتەوە.

Back to top button